وەزارەتى دەرەوەى ئێران پێشنیارەکەى دۆناڵد
ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ چۆڵکردنى کەرتى غەززە بە هەوڵێک بۆ
لەناوبردنى گەلى فەڵەستین ناو دەبات و راشیدەگەیەنێت؛ ئەو پلانە پێچەوانەى یاسا
نێودەوڵەتییەکانە.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل بەقائیى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى
ئێران رایگەیاند، پلانى چۆڵکردنى غەززە و کۆچپێکردنى زۆرەملێى خەڵکى فەڵەستین
بۆ وڵاتانى دراوسێ بەشێکە لە هەوڵەکانى ئیسرائیل بۆ لەناوبردنى
تەواوەتى گەلى فەڵەستین.
راشیگەیاند: ئێران هەر هەوڵێکى لەوشێوەیە
رەتدەکاتەوە و بە توندى ئیدانەى دەکات.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، وتەبێژى وەزارەتى
درەوەى ئێران وتى: پلانەکەى دۆناڵد ترەمپ پێچەوانەى بنەماکانى یاسا نێودەوڵەتییەکان
و پەیماننامەى نەتەوەیەکگرتوەکانە.
225 جار خوێندراوەتەوە