ئەزمون سەلماندویەتی کە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا كێشەكانی وڵاتەكەی چارەسەر
ناكات و وڵاتێكیش ویستی هێرشكردنە سەر ئێرانی هەبێت، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئاسایشی
وڵاتەكەی بەئامانج دەگیرێت.
هەواڵ: (KNNC)
لە میانەی دیدارێكی لەگەڵ کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی کۆماری ئیسلامیی
ئێران عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی
ئێران رایگەیاند: ئەزمون سەلماندویەتی کە دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا كێشەكانی
وڵاتەكەی چارەسەر ناكات، بۆیە داواكردنی دەرفەت بۆ دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتە
ژیرانە نییە.
وتیشی: پێشتر نزیکەی دو ساڵ لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا و چەند
وڵاتێكی دیكە دانیشتین و رێككەوتن ئەنجامدرا، بەڵام ئەمەریكاییەكان پابەندنەبون بە
ڕێککەوتنەكەوە، رونیكردەوە، ئامانجی سەرەكی دانوستانەكان هەڵوەشاندنەوەی سزاكانی
سەر خەڵكی ئێرانبوە.
رونیكردەوە، ئەوە ئەزمونی وەڵاتەكەیەتی بەرامبەر بە دانوستان لەگەڵ
ئەمەریكییەكاندا، بەرهەمەكەشی جێبەجێ نەكردنی رێككەوتنەكە بوە، هەروەها لایەنی بەرامبەر
ئەم پەیماننامەیەی پێشێل کرد و دڕاندی.
عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو
وڵاتانەی هەڕەشە لەسەقامگیری و ئاسایشی وڵاتەكەی دەكەن، ئێرانییەكانیش هەڕەشەیان
لێدەكەن، ئەگەر ویستی هێرشكردنیان هەبێت، سوپای پاسداران بەرگری لەوڵاتەكەیان دەكەن
و دواتر هێرش دەكەنە سەر ئەو وڵاتانە و ئاسایشی وڵاتەكانیان بەئامانج دەگرن.
68 جار خوێندراوەتەوە