سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت: لەجێبەجێ كردنی پلانی كەرتی غەززە پەلە ناكەن و
ویستیشییەتی لەگەڵ سەرۆكی روسیا قسە بكات.
هەواڵ: (KNNC)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: لەجێبەجێ
كردنی پلانەكەی كەرتی غەززە پەلە ناكات
وتیشی: ویستییەتی لەگەڵ هەریەك لە ڤلادمیر پۆتین، سەرۆكی روسیا و ڤلادمیر
زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا قسە بكات.
لێدوانەكەی سەرۆكی ئەمەریكا لەكاتێكدایە كە لەلایەن كۆمەڵگەی
نێودەوڵەتییەوە پێشنیازەكەی ترەمپ سەبارەت بە كۆچكردنی دانیشتوانی كەرتی غەززە بۆ
میسر و ئوردن رەت كرایەوە.
248 جار خوێندراوەتەوە