پێنجەم قۆناغى ئازادكردنی بارمتە و زیندانییەکان بەپێی ئاگربەستی غەززە بەڕێوە دەچێت

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 08/02/2025
جیهان
+
-

پڕۆسەیەكی تری ئازادكردنی بارمتە و زیندانییەكان بەپێی ئاگربەستی غەززە بەڕێوەدەچێت، بزوتنەوەی حەمماس سێ بارمتەی ئازاد كرد و بڕیاریشە ئیسرائیل دەیان زیندانی فەڵەستینی ئازاد بكات.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەمماس و ئیسرائیل لە چوارچێوەى رێککەوتنى ئاگربەستى غەززەدا و لە قۆناغى پێنجەمی ئازادکردنى بارمتە و زیندانیەكان، ژمارەیەک دیل و بارمتە ئازاد دەکەن.

 

بڕیارە بزوتنەوەی حەمماس لە مەراسیمێكدا، سێ بارمتەی ئیسرائیلی رادەستی نوێنەرانی خاچی سوری نێودەوڵەتی بکات لە غەززە كە یەكێكیان رەگەزنامەی ئەڵمانی هەیە و  حكومەتی ئیسرائیلیش 183 بەندكراوی فەڵەستینی ئازاد بكات.

 

لەدوای ئەوەی ئاگربەستی غەززە لە رێكەوتی 19ی مانگی رابردو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، تا ئێستا چوار وەجبەی ئازادكردنی بارمتە و زیندانیەكان لەنێوان بزوتنەوەی حەمماس و ئیسرائیل بەڕێوەچوە و 18 بارمتە و 600 زیندانی ئازاد كراون.

134 جار خوێندراوەتەوە