کۆریای باکور بەهەڕەشەی بەکارهێنانی چەکە ئەتۆمییەکان،
وەڵامى دیدارەکەی ترەمپ و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنی داوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
لە وەڵامی دیدارەکەی رۆژی هەینی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا
و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، کەداوای داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانیان کردبو، کۆریای
باکور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە؛ چەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی بۆ ئەوە دروست نەکراوە
گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بەڵکو بۆ بەکارهێنانی سەربازییە دژی دوژمنەکانی.
وەک وەڵامێکیش بۆ ترەمپ کە رایگەیاندبو لەسەر ئەو
پرسە لەگەڵ کیم جۆن ئون کۆدەبێتەوە، لەبەیاننامەکەی پیۆنگ یانگ-دا هاتوە؛ کە چەکە
ئەتۆمییەکانیان بۆ خۆنمایشکردن، یاخود فرۆشتن و مامەڵەکردن نییە وەک ئەوەی ئەوان بیری
لێ دەکەنەوە، بەڵکو راستەوخۆ مەبەست لێیان پاراستی وڵاتەکەیانە
لە هەر مەترسییەک و بەکارهێنانیانە دژی هەر دوژمنێک کە بیەوێت ئازار بەگەلی کۆریای
باکور بگەیەنێت و سەروەری وڵاتەکەیان پێشێل
بکات.
ئەم بەیاننامە توندەی کۆریای باکور لە کاتێکدایە،
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی میوانداری شیگێرو ئیشیبا، سەرۆک
وەزیرانی ژاپۆنی کرد و هەردوکیان کۆک بون لەسەر ئەوەی پێویستە کۆتایی بە بەرنامەی
چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور بهێنرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش بەرپرسانی ناتۆ و یەکێتی
ئەوروپا داوای داماڵینی تەواوی چەکی ئەتۆمی پیۆنگ یانگ-یان کردبو، کۆریای باکوریش راستەوخۆ
ئەو داوایەی رەت کردبوەوە.
650 جار خوێندراوەتەوە