راپۆرتێکی ئەمەریکی، چارەنوسی نزیکەی 100
بەرپرس و ئەفسەری رژێمی بەشار ئەسەد ئاشکرادەکات کە پێشتر پەنایان بۆ ناوچەی
ئەلبوکەمال بردبو رەتیانکردەوە بگەڕێنەوە سوریا.
هەواڵ:KNNC
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوەتەوە
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئەمەریکی، عێراق لە (7و8)ـێ کانونی یەکەم ی رابردو لەرێگەی
دەروازەی سنوری ئەلبوکەمال لە سوریاوە پێشوازی لە دوو هەزار و 493 سەرباز و ئەفسەر
و بەرپرسی رژێمی بەشار ئەسەد کردوە.
لە 19ـی کانونی یەکەم،
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گەڕانەوەی هەزار و 905 ئەفسەر و کارمەندی سوپای
سوریا و رادەستکردنیان بە هێزێکی پاراستن لەلایەن سوریاوە راگەیاند.
بەرپرسێکی عێراقی
لە پارێزگای ئەنبار کە نەیویستوە ناوی خۆی ئاشکرابکات پشتڕاستیکردوەتەوە، کۆمەڵێک
ئەفسەری سوپای سوریا رەتیانکردوەتەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان بەبیانوی ئەوەی
مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت، بۆیە دەستبەجێ لە ئەنبارەوە گواستراونەتەوە بۆ
بەغداد.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، ئەو ئەفسەرانەی ئامادەنەبون بگەڕێنەوە بۆ سوریا بەسەر چەند گروپێکدا
دابەشکراون، بەشێکیان گەشییان کردوە بۆ روسیا و بیلاروس و وڵاتێکی کەنداو، بەشەکەی
دیکەشیان گواستراونەتەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبون لە بەغداد.
باسی لەوەشکردوە، زۆرینەی ئەو ئەفسەر و فەرماندە
سوریانەی کە لە عێراقن پلەی باڵایان هەیە و فەرماندە و ئەفسەری فیرقەی چوارین، کە
لەلایەن ماهر ئەسەدەوە سەرۆکایەتی دەکرا.
ڕاپۆرتەکە لە زاری عومەر عەبدولسەتاری شارەزای
سیاسییەوە نوسیویەتی، "ئەو ئەفسەر و کارمەندە سورییانەی کە ماونەتەوە و پەنایان
بۆ عێراق بردوە، پەیوەندییان بە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنەوە کردوە کە ئێران دوای ڕوخانی
ئەسەد دایمەزراندبو".
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق ناو و زانیاری
ئەو ئەفسەرانە دەشارێتەوە کە لە عێراق ماون، ژمارەیان 93 ئەفسەر و بەرپرسە.
359 جار خوێندراوەتەوە