ئەمەریکا 92%ـى هاوکارییەکانى بۆ وڵاتانى دەرەوە راگرت

KNN : Kurdish News Network
09:32 - 27/02/2025
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، بەڕێژەی %92 هاوکارییە دەرەکییەکانی بۆ پڕۆگرامەکانی هاوکاری و پەرەپێدان کەمکردوەتەوە.

 

هەواڵ:KNNC


لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی هاوکارییەکان وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هاوکارییەکانی بۆ پڕۆگرامی هاوکاریی و پەرەپێدانى بۆ پێنج هەزار و 800 دامەزراوە و وڵات و ناوچە راگرتوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کەمکردنەوەی هاوکاریییەکان بە ڕێژەی %92  بوە کە دەگاتە 54 ملیار دۆلار لە بودجەی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی وڵاتەکە و لەلایەن مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رەزامەندی لەسەر دراوە.

 

مارکۆ رۆبیۆ، لە پێشوتردا چوار هەزار و 100 هاوکاری وەزارەتی دەرەوەی هەڵوەشاند بوە و تەنها دو هەزار 700 هاوکاری هێشتبوەوە.

 

لە رۆژی 20ی مانگی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بڕیارێکى واژۆکرد بە راگرتنی هاوکارییەکانی وڵاتەکە بۆ ماوەی 90 رۆژ تا پێداچونەوە بە خەرجییەکاندا بکرێت.

85 جار خوێندراوەتەوە