55 ملیۆن تۆن پاشماوەی جەنگە لە كەرتی غەززە

KNN : Kurdish News Network
06:29 - 27/02/2025
جیهان
+
-

بەهۆی جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل نزیكەی (55) ملیۆن تۆن لە داروپەردوی باڵەخانە روخاوەكانی كەرتی غەززە بون بە پاشماوە.


هەواڵ: (KNNC)


شارەوانیی کەرتی غەززە رایگەیاند: سەرباری كارەساتێكی گەورەی مرۆیی و گیان لە دەستدان و برینداربونی ژماریەكی زۆر لە فەلەستینییەكان، بەهۆی جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل كە ماوەی (15) مانگ بەردەوام بو، كاولكارییەكی زۆر رویداوە و نزیكەی (55) ملیۆن تۆن داروپەردوی باڵەخانە روخاوەكان بون بە  پاشماوەی جەنگەكە.

وتوشیەتی: بۆ پاككردنەوەی شەقام و گەڕەكەكان و گواستنەوەی پاشماوەی جەنگەكە، شارەوانییەکانی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كەرتی غەززە بە هۆی کەمی و نەبونی کەرەستەكانەوە روبەڕوی گرفتی گەورە بونەتەوە كە ئەوەش كاریگەری لەسەر كارەكانیان هەیە.

 

شارەوانیی کەرتی غەززە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ گەڕاندنەوەی ژیان و نۆژەنكردنەوەی ژێرخان دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانەوەی شارەكانیان، داوای دابینکردنی کەرەستەی بیناسازییان کردوە.

90 جار خوێندراوەتەوە