سەرۆکی ئەمەریکا دوای دروستبونی مشتومڕەکەی لەگەڵ زیلینسکی رایگەیاند، ئەو
دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان من رێگەی پێنادەم، دەشڵێت: زیلینسکی نایەوێت
جەنگ کۆتایی بێت.
هەواڵ: KNNC
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی
ئەمەریکا دوای دەرچونی لە کۆشکی سپی لەبارەی دەمەقاڵییەکەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینکسی
رایگەیاند، دیدارێکی باشیان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا نەبوە، "ئەو زۆر یاری
بەدەستیکرد، ئێمە بەدوای ئاشتییەوەین، بەدوای کەسێکدا نین کە ئاشتی نەوێت،
نامانەوێت بکەوینە ناو یاری جەنگێکی 10 ساڵە".
ترەمپ وتیشی: "من بەپەلە ئاشتیم دەوێت، سەرۆک پوتینیش دەبێت ئەوەی
بوێت، زیلینسکی دەیەوێت ئێمە بەردەوامبین لەسەر جەنگ".
ئاماژەی بەوەشکرد،
"زێلێنسکی دەیەوێت بگەڕێتەوە (بۆ سەر مێزی دانوستان)، بەڵام من ڕێگەم پێ نەداوە،
پێویستە ئاگربەست رابگەیەنن، ئەگەر دەتانەوێت کە جەنگەکە بوەستێت لە قۆناغێکدا پێویستە
ڕێککەوتنێک واژو بکرێت. ئەوە کاتی دەوێت و من دەمەوێت بە زووترین کات کۆتایی پێ بێت،
یا کۆتایی پێ دێنین و یان ڕێگە دەدەین بە بەردەوامی جەنگەکە، ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر
جەنگەکە ئەوە هیچ باش نابێت، چونکە بە بێ ئێمە سەرکەوتو نابێت".
142 جار خوێندراوەتەوە