مەسعود پزیشکیان
رایگەیاند، خوازیاری وتوێژە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەڵام عەلی خامنەیی رەتیدەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
مەسعود
پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە وتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، گفتوگۆ
لەگەڵ ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بەباشترین بژاردە دەزانێت، بەڵام
عەلی خامنەیی رێبەری شۆرشی ئیسلامی ئێران رەتیدەکاتەوە، بۆیە پابەندی بڕیارەکەی
خامنەیی دەبێت.
باسی
لەوەشکرد، تا ئەو کاتەی فشارەکانی ئەمەریکا بەردەوام بێت، هیچ ئەگەرێک نییە بۆ ئەنجامدانی
دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە.
بە وتەی
پزشکیان، راوێژی نزیکیان سەبارەت بە بەرنامەی ناوەکی ئێران لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ-ـی
وەزیری دەرەوەی روسیا ئەنجامداوە، هەروەها درێژەش بەو پەیوەندییانە دەدەن لەگەڵ
هاوبەشە چینی و روسییەکانیان سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیان.
پێشتر، دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "پێویستە ڕێککەوتنێک
لەگەڵ ئێران بکات"، بەڵام عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ
ئەمریکا ژیر و شەرەفمەندانە نییە.
84 جار خوێندراوەتەوە