وزارەتی بەرگری سوریا: دۆخەكەمان كۆنترۆڵكرد

KNN : Kurdish News Network
07:34 - 08/03/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سوریا دەڵێت: بەردەوامن لە بەدواداچون بۆ پاشماوەکانی رژێمی ئەسەد و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە كە دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوەتیدایە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، رائیدی سەربازی حەسەن عەبدولغەنی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند: بەپێی ئەو پلانەی لەلایەن فەرماندە سەربازییەكانیانەوە بۆ بەدواداچون و دۆزینەوەی پاشماوەی رژێمی پێشوی بەشار ئەسەد داڕێژراوە، لە ئۆپەراسیۆنەكانیان بەردەوامن.


وتیشی: ئەو کەسانە کە هاتونەتە کەناراوەکان بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، لەبەر ئەوەی دۆخەکە بەتەواوی کۆنترۆڵکراوە و هیچ مەترسییەك نەماوە، داواكراوان گەمارۆدراون و ئەو كەسانەشی دەستگیركراون رادەستی هێزە ئەمنییەكانیان دەكەن.

 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سوریا، ئاماژەی بۆ ئەشكرد، لە دۆزینەوە و راوەدونانی پاشماوەكانی رژێمی پێشوی بەشار ئەسەد هێزەکانیان پێشکەوتنی خێرا بەدەستدەهێنن و هەمو ئەوكەسانە دەستگیر دەكرێن روبەڕوی یاسای وڵاتیان دەكەنەوە.

365 جار خوێندراوەتەوە