بڕیارە ئەمڕۆ بە
واژۆکردنى بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکى ئەمەریکاوە، وەزارەتى پەروەردە لەو وڵاتە
بەیەکجاریی دابخرێت.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسى هەواڵى ئەسۆشیەیتد
پرێس لە زارى بەرپرسانى کۆشکى سپییەوە بڵاویکردەوە؛ بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا بڕیارى داخستنى وەزارەتى پەروەردەى ئەمەریکى واژۆ بکات.
بەپێى راگەیەنراوێکى
کۆشکى سپى، بڕیارەکە ئاڕاستەى لیندا ماکماهۆن، وەزیرى پەروەردەى وڵاتەکە کراوە و
داواى لێکراوە تەواوى رێکارە پێویستەکان بۆ ئاسانکاریی داخستنى وەزارەتەکە بکات و
دەسەڵاتى فێرکردن بداتەوە بە ویلایەتەکان، لەگەڵیشیدا خزمەتگوزاریی و ئەو
بەرنامانەى لە وڵاتەکە پەیڕەو دەکرێت وەک خۆیان بمێننەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا، وەزارەتى پەروەردەى
وڵاتەکەى وەک بیرۆکراسییەکى بەفیڕۆدەر نابردوە و لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت داخستنى
ئەم وەزارەتە بەبێ رەزامەندیی کۆنگرێس مەحال بێت لەکاتێکدا لە ساڵى 1979 ئەو
وەزارەتەیان دروست کردوە.
وەزارەتى پەروەردەى ئەمەریکا ساڵانە ملیاران
دۆلار بۆ پێشخستنى خوێندن و خوێندنگەکان خەرج دەکات، لەگەڵیشیدا ساڵانە سەرپەرشتى
پێدانى 1.6 ترلیۆن دۆلار قەرز دەکات بە خوێندکاران.
325 جار خوێندراوەتەوە