بە 1.5 ملیۆن دۆلار قەرەبو دەکرێتەوە... نیو سەدەیە بە هەڵە زیندانیکراوە

KNN : Kurdish News Network
10:02 - 25/03/2025
جیهان
+
-

پیاوێک لە ژاپۆن نیو سەدەیە بە هەڵە زیندانیکراوە و دوای ئەوەی بێتاوان دەرچو دادگا بڕیاریدا بە بڕی یەک ملیۆن و 500 ملیۆن دۆلار قەرەبو بکرێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئیواو هاکاماداـی تەمەن 89 ساڵ لە ساڵی 1966ـەوە بە تۆمەتی کوشتنی خێزانێکی چوار کەسی لە ناوەڕاستی ژاپۆن دەستگیرکرابو، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردو، کاتێک دوبارە دادگایی کرایەوە بێتاوان دەرچو.

 

هاکامادا، پێشتر یاریزانی بۆکسێنی پیشەگەر بوە، تۆمەتبارکرابو بە کوشتنی خاوەنکارەکەی و هاوسەری پیاوەکە و دوو کوڕەکەیان، دوای دەستگیرکردنی ماوەی 20 رۆژ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەڵام وتویەتی لەژێر فشاردا تاوانەکەی لە ئەستۆ گرتوە و لێی دراوە.

 

زیاتر لە 40 ساڵ چاوەڕوانی سزای لەسێدارەدانی کردوە و زۆربەی ماوەی دەستبەسەرکردنی لە ژوری تاکەکەسیدا دانراوە و لەو ماوەیەشدا باری دەرونی تکچوە.

 

دوای ئەوەی دەرکەوت بێتاوانە، دادگای ناوچەی شیزۆکا، بڕیاریداوە بە قەرەبوکردنەوەی (ئیواو هاکامادا) بەهۆی ئەوەی ماوەی نیو سەدەیە بە هەڵە لەسەر تاوانێک زیندانیکراوە و بڕیاردراوە بە 1.5 ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبو پێببەخشرێت.

 

بەوتەی تیمی یاسایی هاکەمادا، ئەم بڕە پارەیە زۆرترین قەرەبوی تاوانکارییە کە تا ئێستا لە وڵاتدا خەرج کراوە.

 

بەپێی یاساکانی ژاپۆن، کەسێکی بێتاوان مافی ئەوەی هەیە بۆ هەر ڕۆژێکی دەستبەسەرکردن تا 12،500 یێن وەربگرێت.

469 جار خوێندراوەتەوە