ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی
ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند؛ ئەکرەم ئیمامئۆغڵویان
وەک سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە کارەکەی دورخستوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دادگا بە فەرمی بڕیاری دەستگیرکردنی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە
گەندەڵی دەرکرد.
هەواڵ: KNNC
دوای ئەوەی دادگای تورکیا بڕیاریدا بە زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی
شارەوانی ئیستەنبوڵ و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی شارەکە، بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی
وڵاتەکەش رایگەیاندوە ناوبراویان بە کاتی لە پۆستەکەی دوری خستەوە.
شەوی ڕابردو لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو،
سەرۆک شارەوانی گەورەی ئیستەنبۆڵ بەڕێوەچو، کە ڕوبەڕوی چەنین تۆمەت بوەتەوە لەوانە "تۆمارکردنی زانیاری کەسی بە شێوەیەکی نایاسایی، وەرگرتنی بەرتیل، دەستکاریکردنی تەندەر بۆ دامەزراوە و ڕێکخراوە گشتیەکان، دامەزراندنی ڕێکخراوێک بۆ ئەنجامدانی تاوان"
لەسەر هەمان دۆسییە بەیانی ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا
ژمارەیەک لەو کەسانەی لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆڵ دا دەستگیرکراون ماوەی زیندانییەکەیان درێژبکریتەوە.
سەرۆکی
شارەوانی ئیستەنبوڵ لەگەڵ سێ سەرۆک شارەوانی و
ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری شارەکە بە تۆمەتی
یارمەتیدانی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چەکدار و سێ دۆسیەکەی
دیکە دەستگیرکراوە.
ئەمە لە کاتیكدایە پێشوتریش 11 سەرۆک شارەوانی لە کارەکانیان دورخراونەتەوە و لە شوێنیان قەیون دانراوە، کە دوان لەوانە ئەحمەد تورک و عەبدوڵا زێدانن کە سەرۆک شارەوانی مێردین و وان بون، بەهەمانشێوە لە کارەکانیان دورخراونەتەوە و قیوم لە جێگەیان دانراوە.
172 جار خوێندراوەتەوە