نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:20 - 24/03/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینێکی کەمی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (71) دۆلار و (87) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو 29 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (3) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 25 سەنت دابەزیوە.

49 جار خوێندراوەتەوە