نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:36 - 25/03/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (73) دۆلار و (2) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی یەک دۆلار و 38 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (69) دۆلار و (11) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 81 سەنت بەرزبوەتەوە.

61 جار خوێندراوەتەوە