نرخى نەوت لە
بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییەكی كەمیان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو
هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی
3ـی 2025)لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (73) دۆلار و (88) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە دوێنی
چوارشەممە (69) سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (69) دۆلار و (18) سەنت مامەڵەی
پێوەدەکرێت و بەراورد بەدوێنێ نرخەکەی (58) سەنت بەرزبوەتەوە.
46 جار خوێندراوەتەوە