نرخی زێڕ زیاتر بەرزوەوە و ئۆنسەیەک بە 3025
دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئابوری: KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا،
نرخی زێڕ بەڕێژەی 1% بەرزبوەوە و هەر ئۆنسەیەک 3025.12 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی
ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 0.3% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 3030.70 دۆلار بۆ هەر
ئۆنسەیەک.
نیگەرانییەکان لەبارەی باجەکانی دۆناڵد ترەمپ،
چاوەڕوانییەکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی فیدراڵی، لە هۆکارەکانی
بەرزبونەوەی نرخی زێڕن.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، نرخی یەک ئۆنسە زیو
بە ڕێژەی 0.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 33.06 دۆلار، پلاتینۆم بە ڕێژەی 1.1% بەرزبووەوە
و گەیشتە 981.25 دۆلار و پالادیۆم بە ڕێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 962.54 دۆلار.
64 جار خوێندراوەتەوە