بڕیارە ئەمڕۆ
دووشەممە، بەرپرسانی ئەمەریکا و روسیا لە سعودییە کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی
ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەیەوێت بەزوترین کات کۆتایی بە شەڕی سێ ساڵەی
نێوان روسیا و ئۆکرانیا بهێنێت و لەرێگەی ئەنجامدانی ئاگربەستەوە رێگە خۆشبکات بۆ
ئەو راگرتنی جەنگ.
رۆژی یەکشەممە شاندی ئۆکرانیا
بەسەرۆکایەتی روستەم ئومارۆڤ، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە لەگەڵ شاندی ئەمەریکی
کۆبونەوە، دوای کۆبونەوەکە ئۆمارۆڤ رایگەیاند، ئەو خولەی دانوستان کە لە ریازی
پایتەختی سعودییە بەڕێوەدەچێت، بەرهەمدار دەبێت، چونکە ئۆکرانیا هەوڵدەدات بگاتە
ئاشتیی.
هاوکات، ستیڤ ویتکۆف،
نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەشبینی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات
"پێشکەوتنی ڕاستەقینە" لەم وتووێژانەدا بەدی بهێنرێت.
55 جار خوێندراوەتەوە