15 ملیۆن کەس پشتگیری ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەکەن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 24/03/2025
جیهان
+
-

شاروانی ئیستەنبوڵ رایگەیاند، 15 ملیۆن کەس پشتگیری لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەکەن بۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.

 

هەواڵ:KNNC

 

شارەوانی ئیستەنبوڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەکۆی 15 ملیۆن کەس 13 ملیۆن و 211 هەزار کەس کە ئەندامی جەهەپە نەبون، هاوسۆزی خۆیان بۆ ئیمامئۆغڵو دەربڕیوە و سەرەڕای دەستگیرکردنی، لە هەڵبژاردنێکی رەمزیدا دەنگیان پێداوە تا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا کاندید بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئیمامئۆغڵو لەو زیندانەی کە لە ڕۆژئاوای ئەستەنبوڵ لێی بەندکراوە، پێشوازی لەو هەواڵە کرد و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵە زۆر دڵخۆشی کردوە.

 

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە، "دەیان ملیۆن کەس لەم وڵاتەدا کە بەدەست سەرکوتکردنی حکومەت و ئابوورییەکی تێکشکا و ناکارایی و ئاژاوەگێڕییەوە دەناڵێنن، دەیانەوێت بە (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) بڵێن بەسە.

263 جار خوێندراوەتەوە