له ماوه‌ی20 رۆژی
رابردودا ئه‌مریكا زیاتر له 300 هێرشی كردوه‌ته سه‌ر حوسییه‌كانى یەمەن، زۆرینەى
هێرشەکانیش بۆسەر پارێزگای سه‌عده بوە.
هەواڵ:KNNC
ماڵپەڕى یه‌مه‌ن
فیوچه‌ر، به پشتبه‌ستن به زانیاریی حوسییه‌كان ئاشكرایكردوه، ئه‌مریكا له ماوه‌ی
20 ڕۆژی ڕابردودا زیاتر له 300 هێرشی ئاسمانی كردوه‌ته سه‌ر پێگه و بنكه
سه‌ربازییه‌كانی حوسییه‌كان.
بەپێى زانیارییەکانى ئەو
ماڵپەڕە، پارێزگای سه‌عده كه بارەگاى عه‌بدولمه‌لیك حوسی، سه‌ركرده‌ی
حوسییه‌كانى تێدایە به 124 هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، ئەوەش زۆرترین هیرشە بەبەراورد بەناوچەکانى دیکەی یەمەن، شارى سەنعاى پایتەختى یەمەنیش 87 هێرشی كراوه‌ته
سه‌ر و 44 هێرشیش کراوەتە سه‌ر پارێزگای حوده‌یده.
بەشێک دیکەش لە هێرشەکانى ئەمریکا پارێزگاکانی
عیمران ،مه‌ئره‌ب، جه‌وف،به‌یزا و حیججه کردوەتە ئامانج.
117 جار خوێندراوەتەوە