بەشێک لە
کرێکارانی کارگەی ماس لە سلێمانی کارەکانیان راگرتوە و وەک خۆیان دەڵێن: ژەمی
خواردنیان پێنادرێت و نوێنەریان لە سەندیکای کرێکاران نییە.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە کارگەی
چیمەنتۆی ماس بۆ پیشەسازی شیش و ئاسن، بە دیجیتاڵ میدیای KNNـی راگەیاند، نزیکەی 140 کرێکاری بەشی بارکردن کارەکانیان
ڕاگرتوە و داوا دەکەن هاوشێوەی کارگە گەورەکانی دیکەی سنورەکە ژەمی خواردنیان پێبدرێت
و لە ساڵێکدا 13 موچەیان بۆ خەرجبکرێت و کە بەپێی یاسا مافی خۆیانە و وەک ئەوەی سەرچاوەکە
دەیڵێت.
ئاماژەی بەوەشکرد،
هۆکارێکی دیکەی ناڕەزایەتییەکانیان ئەوەیە هەمو کارگەکانی دیکە نوێنەریان لە سەندیکای
کرێکاران هەیە جگە لە کرێکارانی ئەو کارگەیە بۆیە داوای دانانی نوێنەرێکیان دەکەن
بۆ سەندیکا.
باسی لەوەشکرد،
بەپێی یاسای کاری عێراقی، هەرکرێکارێک واز لە کارەکەی بهێنێت و چەند ساڵ لەو کارگەیە
کاری کردبێت بۆ هەرساڵێک سێ موچەی بۆ خەرجدەکرێت، بەڵام ئەوان پێیان نادرێت و داوا
دەکەن ئەو سێ موچەیەیان بۆ جێگیربکرێت.
798 جار خوێندراوەتەوە