نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:35 - 07/04/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزیوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (64) دۆلار و (42) سەنتەوە لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی یەک دۆلار و 13 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (60) دۆلار و (88) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 86 سەنت دابەزیوە.

69 جار خوێندراوەتەوە