کۆمسیۆن: لە رۆژی 15ـی نیسان تا 4ـی ئایار ناوی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان تۆماردەکرێن

KNN : Kurdish News Network
11:54 - 11/04/2025
عێراق
+
-

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی سێشەممەی داهاتووی وەک دوا وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان دیاریکرد کە خوازیاری بەشداریکردنن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی پەرلەمان.

 

هەواڵ:KNNC

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی 15ـی ئەم مانگە  دەرگای تۆمارکردنی ناوی حیزب و هاوپەیمانی و کانیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە و وادەکە لە 4ـی ئایار کۆتایی دێت.

 

رۆژی چوارشەممە، لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 11ـی 11ـی 2025ـی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.

 

عیماد جەمیل،سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریکراوە و هیچ بەربەستێکییان نییە.

 

وتیشی: ئەگەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان هەموار بکرێتەوە، ڕەنگە ئەمە کاریگەری لەسەر کارەکانی کۆمسیۆن هەبێت .


64 جار خوێندراوەتەوە