د. ڕێزان حەمە ڕەشید: ساختەكاری حاشا هەڵنەگر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كرا
ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە بارەی پەسەندكردنی هەڵبژاردنەوە نە سەربەخۆیانە بوو نە دادوەرانە بوو چونكە، لە هیچ دادگا و هەڵبژاردنێكی دنیادا نەبووە 157 هەزار دەنگی هاوڵاتیان كە دەكاتە نزیكەی 10 كورسی پەرلەمان بەهۆی ساختەكارییەوە بسوتێنرێت، بەڵام ئەنجامەكەی پەسەند بكرێت.
1392 جار خوێندراوەتەوە