ئامانجی نەوشیروان مستەفا لە دروست کردنی بزوتنەوەی گۆڕان، کە بەیەکەمین هێز
دادەنرێت، فەلسەفەی کاری
گۆڕینی دەسەڵات بوو لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە، بۆ یەکەمینجار ئاڕاستەی کاری سیاسی بەڕێگای
مەدەنی و دور لەتوندوتیژی هەڵبژaرد، ئامانجی گەورەی
چاکەی گشتی و تەبایی و ئارامی نیشتمان و سەروەری یاسا و وەستانەوە دژی گەندەڵی
بوو.
ئەم کارەی نەوشیروان مستەفا ڕەگێکی مێژوی قوڵی هەبوو، یەکەمین هەنگاوی لەسەرەتای
دروست کردنی حکومەتی کوردی دەردەکەوێt،
ئەوکات ویستی حکومەتی کوردی خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگە بێت، دادگاکان سەربەخۆبن و پۆلیس و ئاسیش بە ڕۆڵی خۆیان
هەستن، ئەوکات بەم ئاسانییە نەیان توانی ئێستا دوای دروست بونی ئەم هەموو بەرژەوەندیە
گەورانە ئەستەمە بکرێت، بەڵام ئەوە دەتوانرێت بکرێت چەند ئەستەمبێت
ئەگەر ئیرادە هەبێت.
25ی7ی هەمووساڵێک یادی شۆڕێکی سپییە لە دژی
نادادی و قۆرغکاری سیاسی و ئابوری، دوای ئەوەی نەوشیروان مستەفا هەمیشە لە پێناو گەشەکردنی
کۆمەڵگای کوردی هەوڵیداوە بێترس و سڵەمینەوە بەگژ ستەمی دوژمنانی کوردا بچێتەوە و
هاوکات بەرامبەر دەسەڵاتی کوردی وەستاوەتەوە لەسەر نادادی و گەندەڵی و خراپەکاری کەدەکرێت،
( کریس کۆچێرا) لەو ڕاپۆرتەی، لە ئایاری
ساڵی (2008) لە ژمارە (389) گۆڤاری The middle
east دا بڵاوی کردۆتەوە دەنوسێت: نەوشیروان مستەفا،
بە ((منداڵە ترسناکەکەی)) بزووتنەوەی نەتەوەی کوردی عیراق ناسراوە، هەروەها ئاماژە
بەوە دەکات کە لە خاوەنی ڕۆژنامەیەکە بەناوی (( ڕۆژنامە)) لەگەڵ سایتێکی جەماوەری، کە تیایدا بەڕاشکاوی باس لەو شتانە دەکات کە زۆرێک لە خەڵکی تەنانەت
ناتوانن بەچرپەش باسی لێوە بکەن.
کریس کۆچێرا لەهەمان ڕاپۆرتدا ڕۆشنای دەخاتە سەر قسەیەکی نەوشیروان مستەفا،
(( ئێمە بەیەکەوە قسە دەکەین، من هاوڕێیانم نەک دوژمنیان، دەمەوێت چاکسازیی لەحکومەت،
لە پەرلەمان، لەو بیرۆکراسیەتەی هەیە بکەم. واباشترە کە کێشەیەک دەبێت گفتوگۆی لە بارەوە
بکرێت)).
ئەم قسەیەی کاک نەوشیروان ئاماژەی ڕونە کە دروست کردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەم
کاتەدا، بۆ دژایەتی کردنی کەس و لایەنی سیاسی نەبوە، بەڵکو بۆچاکردنی دۆخی خراپی
حوکمڕانی هەرێمی کوردستان بوە، بۆ ئەوەی ئەم هەرێمەمان لەدەست نەچێ کە بەخوێنی هەزاران
ڕۆڵەی ئەم نەتەوەیە بنیات نراوە.
دوای ئەوەی هەوڵ و توانای زۆری خۆی لەناو یەکێتی تەرخاندەکات بۆ گۆڕینی کاری
حکومڕانی و سیاسی حیزبەکەی، سەرناگرێت بڕیار دەدات واز لەحیزبایەتی بهێنێت و دوورکەوێتەوە
بۆ ئەم مەبەسەتە، لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی هاوڵاتی ژمارە (310)ی 24ی 1ی 2007 لەگەڵ
نەوشیروان مستەفا بەم شێوەیە لەسەر ئەم بارودۆخە وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە:
هاوڵاتی: ئەم کشانەوەیەت لە ژیانی حیزبیی چ جییاوازییەکی هەیە لەگەڵ ئەوەی
ساڵی 1994 دا، ئایا ڕووداوی وەک ئەوەی ساڵی 1995 جارێکی تر ئەتهێنێتەوە
ناو ژیانی حیزبی؟
نەوشیروان مستفا: من ئەوجارانەی دورکەوتومەتەوە لە ژیانی حیزبی لە هەندێک لە کۆبوونەوەکانی ناو کوردستاندا دوورکەوتومەتەوە،
ئەگینا لەکاتی ڕوخاندنی صەدامدا منی تیابووم، لەنوسینی دەستوردا منی تیابووم،
گفتوگۆکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەکاتی شەڕدا، جارێک لە تاران بووم، جارێک لە ئێرلەندا
بووم، جارێک لە پاریس منی تیابووم، ڕەنگە لە کۆبوونەوەی شانە و کۆمیتە و ڕەنگە
دوورکەوتبمەوە، ئەگینا لە ڕووداوە سیاسیە گەورەکاندا بەشداربووم، دوورکەوتنەوەی من
لەو زەمانەدا لەبەرئەوە بووە لەناو یەکێتیدا شەڕی ناوخۆ هەبوو، من کەسێکم لەزۆر
لاوە بەوە تاوانبارم دەکەن کە دەستم هەبووە لەهەڵگیرسانی شەڕی براکوژیدا، شەڕم
کردووە لەگەڵ لایەنی جیاجیادا، قەت حەزم نەکردووە لەناو یەکێتیدا شتێک هەڵبگیرسێت
سەبەبەکەی بگەڕێننەوە بۆ من، بڵێن شەڕی کەس نەما شەڕی یەکێتیشی کرد، ئەمجارەیان بۆیە
چومە دەرەوە.
نەوشیروان مستەفا، ئامانجی لە دروست کردنی بزووتنەوەی گۆڕان، گۆڕینی دۆخی تەواوی
هەرێمی کوردستان بۆ دۆخێکی زۆرباشتر کە شایەن بە خەڵکی کوردستان بێت، بۆ ئەوەی لەڕێگەی
ئەم بزوتنەوەیە بتوانێ والە حیزبەکانی کوردی بکات، لەبیری چارەکردنی کێشەکان
لەڕێگەی چەکەوە بگۆڕێ بۆ گفتوگۆ، بۆیە بەم جۆرە لەکاری حیزبایەتی بێزار دەبێت، لە
هەنگاوی نوێدیدا، بە دروست کردنی بزوتنەوەیەکی تازە دەست بە پەرەپێدان و تەواوکردنی کاری سیاسی خۆی دەکات کە تێیدا خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستان بکات.
رەوانشاد دەیەوێت ئەو عاقڵیەتەی حوکمڕانی بگۆڕێت، کە بەدرێژای خەباتی چەکداری
ئاڕاستەی سیاسی زەڕبەدان بوە لە دامەزراوەکانی دەوڵەت، پێیوایە تا ئەم ساتە دەسەڵاتی
کوردی هێشتا درێژە بەم جۆرە لە ڕێبازی کاری دەدات بۆیەش نەیتوانیوە لەم جوغزی بیرکردنەوەی
بچێتەدەرەوە، لەوەڵامی یەکێک لە پرسیارەکانی (( ڕۆژنامەی ئاسۆ)) ژمارە 27ی 6ی 2006 دەڵێت: تۆ پەرەپێدانی سیاسی لە وڵاتێکدا
کە ئێمە بە درێژایی هەشتا ساڵ لە شەڕدا
بووین لەگەڵ حکومەتدا، حکومەتت بەهی خۆت نەزانیوە،دامودەزگاکانت بەهی خۆت نەزانیوە،
پرد و ڕێگا و تاوەری کارەبات بەهی خۆت نەزانیوە، ماوەیەکی درێژ خەڵکت ڕاهێناوە لەسەر
ئەوەی ئەمانە چۆن تێکبدەن، پاش ئەوەی حکومەت دەگرێتە دەست دەبێت بە پارێزەری ئەمانە،
لەتێکدەرەوە دەبیت بە بنیاتنەر ئەو پرۆسەیه واتە گۆڕانی ئەوەی خەڵکی لە شەڕکەرەوە
بکەیت بە بنیاتنەر، بیکەی بەوەی کە عەرەب پێی دەڵێت (رجل الدولە) پرۆسەیەکی زۆر زۆر
ئاڵۆزە.
ڕەوانشاد بزوتنەوەی گۆڕانی لە بەر ئەم دۆخە درووست کردوە، کەهەندێک کەس بێ
تێگەیشتن لەفکر و ئایدۆلۆژیای گۆڕان، ئەوەیە فەلسەفە و تێڕامانی ڕەوانشاد بۆ گۆڕانکاری
کۆمەڵگەی کوردی، دەسەڵاتی کوردی لە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی ڕەوانشاد خۆیان قەزانجی
گەورەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە بەرژەوەندی باڵای کەسی و دواتریش حیزبی لەسەروی بەرژەوەندی
دانراوە، ئەوەی لەسەروی ئەوانیشە بەرژەوەندی وەڵاتانی داگیرکەر بەگرنگترین دانراوە،
ئەمەیە وایکردوە هەرزوو بزووتنەوەی گۆڕان
وەک دووژمن سەیرکرا و کەوتنە دژایەتی کردنی، چونکە بەرژەوەندی کەسی و حیزبی و وڵاتانی
داگیرکەر دەکەوتە بەرمەترسی و بەرژەوەندی باڵای گەل سەر دەکەوت.
1204 جار خوێندراوەتەوە