نەسرولدەولەی قاجاری پاشای ئێران بۆ لۆرد کیرزنی بەریتانی لە (17)ى تشیرنی دووەمی١٩١٧ لە یاداشتێکدا دەڵێت:
((سەبارەت بەکورد، بەسەر ژمارەیەکی زۆری خێڵ و هۆزدا دابەش بون، لەگەڵ یەکتری ناکۆکن،
ئەم خێڵانە نەتەوە پێکناهێنن، هەروەها لەتوانای خێڵ دا نییە، یەکەیەکی سیاسی
درووست بکات).
هێشتا دوژمنانی کورد، لەم سیاسەتە لایان نەداوە، دوای یەک سەدە، هێشتا سەرانی
کورد سنوری ئەوکاتیان تێنەپەڕاندوە، ئەم بیرو بۆچونە تائێستاش لەناو گەلانی دووژمن
برەوی هەیە، بۆ ئەوەی لەخەبات و تێکۆشانی گەلی کوردی کەم بکەنەوە، وا لە جیهانی بگەیەنن
کە کورد توانای دەوڵەتداری نییە، ناتوانێت ئیدارەی خۆی بدات، هەروەها کوردیش نەی
توانیوە سنوری ئەم پڕوپاگەندانە ببەزێنێ و لەناوخۆدا یەکبگرێت، هەتا وڵاتانی جیهانیش
گەیشتون بەم باوڕە کە وڵاتانی داگیرکەری کورد ڕاست بکەن و کورد توانای خۆبەڕێوەبەری
نییە.
ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، لەڕوانگەی ئەم یاداشت و تێگەیشتنی بۆ بیروبۆچونی
دوژمانی کورد، لەدوای ڕاپەڕینەوە چەندین هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی خەونی گڵاوی
دوژمنانی کورد لەگۆڕبنێ و بیرو بۆچونی وڵاتانی جیهانیش لەمەڕ ئەو قسەیەی دوژمنانی
کورد بگۆڕێت، بەڵکو دوای هەوڵی زۆری لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بۆ دروست کردن
و یەکەی سیاسی هەرێم نەگەیشتە ئەنجام، تا لەدروستکردنی گۆڕاندا خۆی دۆزیەوە، بەئێستاشەوە
گۆڕان لەسەر ئەو ڕێگایە دەڕوات کە ڕەوانشاد بناغەکەی داڕشتوە، دەیەوێت خەڵکی
کوردستان لەم جۆرە عەقڵیەتە ڕزگاربکات، چونکە دروست کردنی بزووتنەوەی گۆڕان و
ناونانی بە گۆڕان لەخۆیەوە نەبوە، دەیویست کۆتای بەم عەقڵیەتەبهێنێت کە کورد
ناتوانێ خۆی بەڕێوە ببات، پێویستە خەڵکیش ئەو ڕاستە تێبگات، هۆشیاربێتەوە لەدواکەوتنی
خێڵ و حیزبی بەرژەوەندی خواز و بگەڕێتەوە، دەستی هێزی نیشتمان پەروەر بگرێت.
هەروەها دوای ئەوەی لە هەرێم دەیانەوێ شکست بە پڕۆژەی ڕەوانشاد و گۆڕان بهێنن
و ڕێگەی سەرکەوتنی لێبگرن، بۆ ئەوەی لەسەر ئەم هەنگاوانەی خۆیان بەردەوام نەبن، لەئەگەری پشت تێکردنی خەڵک لەگۆڕان، سەرنەکەوتنی
خەونی گۆڕانکاری، ئەوکات ڕۆژئاوای کوردستان بتوانێ خەونی دوژمنانی کورد
تێکبشکێنێ و نمونەیەکی جوانی دەسەڵات و خۆبەڕێوبەری
نیشانی جیهان بدات، ئەگینا باشوری کوردستان بۆتە شوێنکی ناشیرینی دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەری
ئەگەر تەماشابکەین سی ساڵە کورد لە باشور خەریکی ئیدارەی خۆیەتی پاش سی ساڵ نەیتوانیوە
هێزێکی نیشتمانی یەکگرتو پێکبهێنێت، کە پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم بکات، وڵاتانی
جیهان کە پارێزگاری لێدەکەن پێی دڵخۆشبن، وەک گوشارێک هێزەکانی هاوپەیمانان داوای
کرد موچەی لیواکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بێلێبڕین بدات، بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە
لەهێزی پێشمەرگەی سەربەحیزب جیابکرێتەوە.
ئەوە یەکێکە لەونمونانەی کە کورد توانی خۆی تێبپەڕێنێ لەخێڵەوە ناوی خۆی بگۆڕێت
بۆ حزب، لەناو حیزبیشدا وەک ناسرولدەولە
باسی دەکات هێشتا ناکۆکی قوڵ هەیە و لە ململانێ خوێناویدان، هەڕەشەی شەڕی براکوژی
لەیەکتر دەکەن، کە ئەم ناکۆکیە لە زووەوە هەیە، بۆ جارێکیش نەیاتوانی لەپێناو بەرژەوەندی
کورد بەلای بنێن.
بەتێپەڕاندنی خێڵ بۆ حیزبی سیاسی توانیویانە یەکەیەکی سیاسی کلۆر دروست بکەن،
لەگەڵ هەر لەرزەیەکی حزبەکان لە کەوتندایە، هەر وەک چۆن بینیمان لەگەڵ دەستبردن بۆئەوەی
دامەزراوەکان بە یاسایی بکرێن لە نمونەی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمانی کوردستانیان
داخست، ئەمە نمونەیەکی زەقە بۆ سەلماندنی قسەی دووژمنانی کورد لەلایەن وڵاتانی جیهانی.
دوای سی ساڵ لەخۆ بەڕێوبەری تائێستا حزبە مامەڵە بە داهاتەکانی وڵاتەوە دەکات،
لە گومرگ و گرێبەستی نەوتی، تائێستا پەرلەمان و حزبەکانی تری دەرەوەی ئەم دوو هێزە
دەسەڵاتدارە نازانن گرێبەستی پەنجا ساڵە چییە؟
تائێستا دوای سی ساڵ لەم هەمو باج و گومرگ و فرۆشی نەوتە، ئەم یەکە سیاسیە
چاوی لەبەغدایە پارەی بۆ بنێرێت تا موچەی پێدابین بکات، لە توانایدا نییە مووچە بەبێ
لێبڕین دابین بکات، هێشتا چاوی لەخەڵکە کۆمەکی بکات کۆڵێک قەرزی گەورەشی خستۆتە سەر
میللەت بێ ئەوەی میللەت بزانێ هی چیەو لەچیەوە هاتوە.
ئێوە نەتوانن یەکەیەکی سیاسی دروست بکەن، لەگەڵ هەرناکۆکیەکی سادەدا بەهەڕەشەی
دوو ئیدارەی یەکتری بترسێن ئەوە چ کیانێکە تاکی کورد پێی دڵخۆشبێت؟ کە تۆزێک ڕەنگی میللەتی گرتبێ و لەڕەنگی حزب تەجاوزی
کردبێ، هەموو ڕۆژێ قەیرانێکی نوێش بخەنە ئەستۆی میللەت، لەولاشەوە شانازی بەدەوڵەتداری
حزبیەوە بکەن، بۆ حەقی دووژمنان نییە لەلای دۆستانمان بڵێن کورد توانای ئیدارەدانی
خۆی نییە، پشتیان لە دۆست کردبێ و بە زەردەخەنەی دووژمنیش سەما بکەن.
٭کورد و عەجەم
نوسینی نەوشیروان مستەفا
لاپەڕە ٢٧٧
چاپی سێیەم
803 جار خوێندراوەتەوە