رۆژی یه‌كشه‌ممه پشو نابێت
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگادارییه‌كی به‌په‌له ئاڕاسته‌ی قوتابیانی 12ی ئاماده‌یی ده‌كات
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری سه‌رجه‌م قوتابیانی 12ی ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، كه رۆژی 2/6/2018 ناكرێته پشو بۆ تاقیكردنه‌وه نیشتمانی و گشتییه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ حكومه‌تی هه‌رێم پشووی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند و 2/6/2019ی وه‌كو یه‌كه‌م رۆژی پشوو دیاریكرد.
سامان سیوه‌یلی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، به دیجیتاڵ میدیای KNNی راگه‌یاند؛ پشوی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو (2/6/2019) تاقیكردنه‌وه نیشتمانییه‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی 12ی ئاماده‌یی ناگرێته‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌مڕۆ وه‌كو یه‌كه‌م رۆژی پشوی جه‌ژن دیاریكرا، هه‌ر بۆیه پێویسته قوتابیان سه‌ریان لێنه‌شێوێت و ئه‌و رۆژه هه‌ردوو تاقیكردنه‌وه‌ی (ئاین و عه‌ره‌بی) ئه‌نجام ده‌درێن.
سامان سیوه‌یلی، جه‌خی له‌وه كرده‌وه كه خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌كی تێدا نه‌كراوه و تاقیكردنه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و پاشان پشوی جه‌ژن ده‌ستپێده‌كات و پاش جه‌ژن سێ تاقیكردنه‌وه‌ی دیكه ده‌مێنن و پرۆسه‌كه وه‌كو خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ، سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژه پشوه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند و وتی؛ "پشووی جەژنی رەمەزان لە رۆژی یەکشەممە 2-6-2019 دەستپێدەکات و رۆژی 8-6-2019 کۆتایی دێت، پشوەکان هەموو دامودەزگاکانی حکومەت دەگرێتەوە، جگە لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، کە بەپێی کارمانەی خۆیان تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان دانەوە".
1092 جار خوێندراوەتەوە