ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات.
لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە لیژنەكەیان لە دیوانی وەزرات كۆدەبێتەوە و دواتر كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانی سازدەكەن و دوا بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەكەیان پشت بە راو بۆچونی چیچ كەس و دەزگا فەلەكییەكانی وڵاتان نابەستێ و ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەكەیان چاودێری بینینی مانگ دەكەن بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
3685 جار خوێندراوەتەوە