راپەڕین؛ رووداوه‌كانی رۆژانی جه‌ژن

KNN : Kurdish News Network
05:29 - 09/06/2019
کوردستان
+
-

پۆلیسی راپەڕین؛ لە رۆژانی جەژندا چوار حاڵەتی مردن و 34 رووداوی بریندار بوون تۆمار كراون
راپەڕین؛ لە رۆژانی جەژندا چوار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە
راپەڕین؛ لە رۆژانی جەژندا بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە
راپەڕین؛ لە ماوەی هەفتەیەكدا 54 رووداوی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: لە رۆژانی جەژندا 32 مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوی جیا جیا كراوەتەوە كە لە سەرجەم بەش و بنكە و هۆبەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین تۆمار كراون كە بریتین: لە مردن بە رووداوی هاتوچۆ و خنكان، هاوكات 34 روداوی برینداریش بە رووداوی جیا جیا تۆمار كراون.

 

لای خۆیەوە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین رایگەیاند: لە ماوەی هەفتەیەكدا، پەنجا و چوار رووداوی ئاگركەوتنەوە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان تۆماركراون، كە بە هۆیانەوەی نزیكەی 200 دۆنم زەوی گەنمی جوتیاران سوتاون.

 وتیشی: بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە، 72 ملیۆن دینار زیانی داراییان بەركەوتوە.

هاوكات وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەرین رایگەیاند: لە رۆژانی جەژندا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، چوار روداوی هاتوچۆ رویانداوە و بە هۆیانەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و 23 هاوڵاتی تریش بریندار بوون، زۆرترین روداوەكانیش لە رێگاو بانەكانی دەرەوەی شاردا بوون و هۆكاری سەرەكی روداوەكانیش تیژڕەویی و خراپی رێگاو بانەكان بووە.

1002 جار خوێندراوەتەوە