وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: كاتژمێر 8 و 30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین

KNN : Kurdish News Network
12:06 - 23/06/2019
کوردستان
+
-

هەرێم؛ ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خوێندكارانی قۆناغی 9 و 12 رادەگەیەنرێت

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلەكانی نۆ و دوانزە رادەگەیەنن.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا، ئاگاداری خوێندكاران و هاوڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەمشەو كاتژمێر 8:30 خولەك، ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیەنن.

ئەمە لە كاتێكدایە، بەشێكی زۆر لە خوێندكارانی قۆناغە 12ی ئامادەیی لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی هەرێم بە هۆی بوونی زۆری هەڵە لە پرسیاری تاقیكردنەوەكاندا گردبوونەوە و پێشتریش وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبوو، هەڵە لە پرسیارەكانی وانەی كوردی و عەرەبیدا هەبووە و خوێندكاران بە پێدانی نمرە لەو پرسیارنەی هەڵەی تێدابوو قەرەبوو دەكرێنەوە.

 

دیجیتاڵ میدیای KNN لینكی وه‌رگرتنه‌وه‌ی نمره‌كان بۆ قوتابیان بڵاوده‌كاته‌وه‌.
1867 جار خوێندراوەتەوە