له‌هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند قه‌زایه‌ك خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی گردبونه‌وه‌

KNN : Kurdish News Network
12:23 - 23/06/2019
کوردستان
+
-

هەولێر؛ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی دژی هەڵەی تاقیكردنەوەكان گردبوونەوە
سلێمانی؛ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە
سلێمانی؛ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بەڕێپێوان چوونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە


خوێندكارانی 12ی ئامادەیی دژی هەڵەی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ, لە هەولێر و سلێمانی و شارەكانی تر گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێكخست.

لە شاری هەولێر, خوێندكاران لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوە و داوایان كرد, لە بەرامبەر ئەو هەڵانەی كە لەلایەن بەرپرسانی پەروەردە‌و لیژنەی تاقیكردنەوەكانەوە لە چەند وانەیەكدا كراوە, هەوڵ و تێكۆشانی 12 ساڵی خوێندنیان بەفیڕۆ نەڕوات و مافی خۆیان بۆ بگەڕێنرێتەوە‌و قەرەبوو بكرێنەوە.

هاوكات وەك دەربڕینی ناڕەزایی و دژی وەڵام نەدانەوەیان خوێندكاران لەبەردەم پەرلەمان كتێبی وانەكانیان سوتاند.

لەلایەكی ترەوە لە سلێمانی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بە هەمان هۆكار, لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێكخست و لەگەڵ ئەوەی هیچ وەڵامێكیان نەدرایەوە, بەهێزێكی زۆری ئەمنی دەورە درابوون.

دواتریش بەڕێپێوان بەرەو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەڕێكەوتن.

لە هەڵەبجە و كەلار و چەمچەماڵیش خوێندكاران بۆ ئەو مەبەستە گردبونەوە.

1072 جار خوێندراوەتەوە