سەرۆکی
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، له ڕۆژانی ئاینده‌دا پرۆژه یاسایی
چاکسازی له موچه‌و خانه‌نشینی و یه‌که‌ی ژمێریاریه‌کان دەچێتە په‌رله‌مان و لێکۆڵینه‌وه
و به‌دواداچونێکی وردیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنوریه‌کان کردووە.
عەلی حەمە ساڵح،
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە دجیتاڵ میدیای KNN ی ڕاگەیاند " لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونێکی وردمان له‌سه‌ر
گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنوریه‌کان کردوه و خستومانه‌ته به‌رده‌ست لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار
، ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه و ئاماده‌کردنی
پرۆژه‌ن بۆ پێداچونه‌وه به سیستمی باج و گومرگ".
ئەوەشی راگەیاندووە "بڕیاری هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنانیش
هه‌یه، که هۆکاری گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌بووه له کوردستان و چه‌ندین که‌س به ناڕه‌وا
کردووەتە ملیۆنەر".
سەرۆکی
فراکسیۆنی گۆڕان وتووشیەتی " پرۆژه‌یه‌ک
بۆ درووست‌کردنی دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌رمان بۆ ڕێگری له بازرگانی ناشه‌رعی و ده‌رمانی
قاچاخ دەبرێتە پەرلەمان، به‌ڵام تائێستا گرفت و گه‌نده‌ڵی گه‌وره له دۆسیه‌ی نه‌وتدا
هه‌یه‌و پێویسته به جدی چاکسازی له‌م دۆسیه‌شدا بکرێت ".
1548 جار خوێندراوەتەوە