دوای ٢٠ ڕۆژ لە مردنی تەرمی پەنابەرێکی کورد کە خەڵکی
قەزای سەیدسادقە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێم.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە بۆ بارودۆخی پەنابەران
وابڕیارە تەرمی مەسنور بەختیار سبەی پێنجشە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیان بگاتەوە
فڕۆکەخانەی سلێمانی.
وابڕیارە تەرمی پەنابەرەکە بگەڕێندرێتەوە قەزای سەیدسادق
و لەوێ بەخاک بسپێردرێت.
مەنسور بەختیار، ئەو پەنابەرەبوو لە ڕۆژی ٧ی٩ی٢٠١٩ لە
ئیتاڵیا لەکاتی خۆ قوتارکردن لە پۆلیس کەوتە ژێر شەمەندەفەرێک و دەست بەجێ گیانی
لە دەستدا.
1734 جار خوێندراوەتەوە