کۆمپانیاى وشە رونکردنەوەیەک لەبارەى رێکخستنەوەى بەشی میدیایی و ئۆرگانەکانی بڵاو دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ بڕیارى راگرتنى پەخشى کەناڵى (کەى ئێن ئێن) لە پێناو نوێبونەوە و خۆگونجاندنە لەگەڵ دنیای نوێی میدیا و کاریگەرییەکانی و "لە هەمان کاتدا میدیا کاغەز و دیجیتاڵییەکانمان بەردەوام دەبن لە پەخش".
دەقى رونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لە کۆمپانیای وشە لە بارەی رێکخستنەوەی میدیاکانی
کۆمپانیای وشە لە پێناو رێکخستنەوەی بەشی میدیایی و ئۆرگانەکانی، پەخشی کەناڵی کەی ئێن ئێن دەوەستێنێت. ئەم بڕیارەش لە پێناو نوێبونەوە و خۆگونجاندنە لەگەڵ دنیای نوێی میدیا و کاریگەرییەکانی. لە هەمانکاتدا میدیا کاغەز و دیجیتاڵییەکانمان بەردەوام دەبن کە تا ئێستا بریتین لەمانە:
- رۆژنامەی زەمەن
- گۆڤاری پەیسەر
ماڵپەرەکانی: زەمەن پرێس ، کەی ئێن ئێن سی ، سبەی و پەیسەر.
کۆمپانیای وشە لە بەرنامەیدایە فراوانتر و کاریگەرتر کارەکانی رێکبخاتەوە و لە ئاستی چاوەڕوانییەکان بێت و ماندوبونی ستاف و کارمەندان و پاڵپشتیکەرانی لە بیرناکات.
فازڵ نەجیب
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وشە
٢٦ ی سێپتەمبەری ٢٠١٩
10418 جار خوێندراوەتەوە