بڕیارە ئەمڕۆ،
سەرۆککۆماری عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێم و لایەنە
سیاسییەکان دۆخی عێراق تاوتوێ دەکەن.
سەرچاوەیەک بە دیجیتاڵ
میدیای کەی ئێن ئێنی راگەیاند، ئەمڕۆ، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، بەمەبەستی
تاوتوێکردنی رەوشی عێراق و مامەڵەی کورد
لەگەڵ بارودۆخەکە، سەردانی هەولێر دەکات.
روونیشیکردەوە، بڕیارە
لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆببێتەوە و رەوشی عێراق تاوتوێ بکەن.
بەپیی زانیارییەکانی
کەی ئێن ئێن، بەرهەم ساڵح لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە
فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لێدەکرێت.
2222 جار خوێندراوەتەوە