ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری
لە ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداریدایە حکومەتی سوریا بەوەی کە زمانی گفتوگۆی باش بکات
و واز لە هەڕەشە و ڕەتکردنەوە بهێنێت.
ئیدارەی خۆسەر لە
باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت "حکومەتی سوری دەبێت زمانی
گفتوگۆکردنی باش بکات و تمەت ئاڕاستەی خۆبەڕێوەبەری نەکات، لەگەڵ ئەوەش ئیدارەی
خۆسەر هەوڵی دابەشکردنی خاکی سوریای نەداوە".
وتوشیەتی "ماوەی
٨ ساڵە ئیدارەی خۆسەر هەموو بەرگری و هەوڵەکانی ئەوە بووە کە ڕێگری لە داگیرکاری و
دابەشکردنی خاکی سوریا بکات لەلایەن داعش و گرووپە توندڕەوەکانی دیکەوە، کە ئەگەر
ئەوان ناوچەکەیان بەدەستەوە بوایە ڕەنگە ئێستا نەخشەی سوریا بەم شێوەی ئێستا
نەبوایە".
لە بەیانەکەی ئیدارەی خۆسەردا هاتووە " ئێمه هیچ نیازێكمان بۆ دابهشكردنی
سووریا نییه، پێویسته ههمووانیش دوور بكهونهوه لهوهی بیانهوێت سووریا بگێڕنهوه
بۆ ههشت ساڵ بهر له ئێستا، باشترین رێگه ئهوهیه یهكتر قبوڵ بكهین و گوتاری
چارهسهر پێشبخهین".
ئیدارەی خۆسەر لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە دەڵێت "تورکیا دەیەوێت
گروپە چەکدارە جیهادییەکان و خێزانەکانی لەناو ڕۆژئاوای کوردستاندا نیشتەجێبکات و
ڕاهێنانیان پێبکات دژی ڕۆژئاوا و حکومەتی سوریا".
2203 جار خوێندراوەتەوە