ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری
ڕۆژئاوا منداڵێکی ١١ مانگی بەجێماوی داعش، کە دایک و باوکی داعش بوون و بێ
سەروشوێن بوون، ڕادەستی دانیمارک دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو منداڵە لە دایک و باوکێکی دانیمارکی لە دایکبووە و
منداڵەکە بە دانیمارکی ئەژمار دەکرێت.
شاندێکی دانیمارکی کە
لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک و پزیشکێک پێکهاتبوو و لەنزیک دەروازەی
سمێلکا لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەرەوەی پێشوازیان لێکرا و منداڵەکەیان
ڕادەستکردنەوە.
کریستۆڤەر فیفەک، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی دانیماقرک لە
کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ وەک ئەرکێکی مرۆی هاتووینەتە لای ئیدارەی
خۆسەر بۆ وەرگرتنەوەی مندالێک کە دانیمارکییە و بێ دایک و باوکە، لەمەولا منداڵەکە
لەلایەن حکومەتی دانیمارکەوە سەرپەرشتی دەکرێت"
1701 جار خوێندراوەتەوە