هەڵمەتى بڕێنى زێدەڕۆیى سەر تۆڕەکانى کارەبا لە هەولێر
دەستی پێکرد، وەزارەتى کارەباش رایدەگەیەنێت هەڵمەتەکە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ
یەک شەممە (2/2/2020) لە شارى هەولێر هەڵمەتى بڕینى زێدەڕۆیى بۆ سەر تۆڕەکانى
کارەبا لە گەڕەکی مامۆستایان ( ئەمین عامەکان) و گەڕەکی (وەزیران) دەستی پێکرد، کە
پێشتر راگەیەنرا هەڵمەتەکە لەو گەڕەکانەوە دەست پێدەکەن کە قەبارەی خانووەکانیان گەورەیە
و لەناو کۆمەڵگەدا بە دەستڕۆشتوو ناو دەبرێن.
وەزاەرتى کارەبا ئەوەشى خستوەتەڕوو، هەڵمەتی بڕین و نەهێشتنی
سەرپێچیەکانی کارەبا سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، دوای ئەوەی لەماوەی دوو
مانگی رابردوودا کارئاسانی بۆ ژمارەیەکی زۆری ئەو هاوبەشانەی کارەبا کرا کە کێشە و
گرفتیان لە پێوەرەکانی کارەبادا هەبوو، لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک رێوشوێنی یاسایی و
دارایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە بە زێدەڕۆیی کارەبایان راکێشاوە یاخود
دەستکاری پێوەرەکانیان کردووە.
1390 جار خوێندراوەتەوە