کەسوکارێکى شەهیدى
خۆپیشاندانەکانى (17)ى شوبات رایدەگەیەنێت، بەئومێدەوە لە بزوتنەوەى گۆڕان
دەڕوانین بۆ جێبەجێکردنى داواکاریەکانمان و چاوەڕێین ئەو پاکێجانەى لەسەر بنەماى
داواکارى خۆپیشاندەران پێشکەشکراوە کارى جددیان لەسەر بکرێت.
شێخ زاهید مەحمود
باوکى شەهید سورکێو، شەهیدى خۆپیشاندانەکانى (17)ى شوبات و رۆژانى دوایى، بە
دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، ئهمساڵ وهكو ههموو
ساڵهكانی تر ئامادهكاریمان بۆ ساڵیادی خۆپیشاندانهكان كردووه و ساڵیادهكهش
بهرزو پیرۆز ڕادهگرین.
وتیشى: "داواكاری
ئهو كاتهی خۆپیشاندەران ئەنجامدانى چاكسازی و ئازادی و دابینکردنى خزمەتگوزاریە
سەرەتاییەکان و رەخساندنى ههلی كاربوو، تائێستاش ئەو داوکاریانە وەک خۆیان
ماونەتەوە، بهڵام ئێمه ئومێدمان بهبزوتنهوهی گۆڕان ههیه كه بتوانێت کارى
جددى لەسەر ئەنجامدانى چاكسازی بكات.
شێخ زاهید ئاماژە بەوە
دەکات، لە رابردودا سێ لایهنی سیاسی پاكێجیان بۆ جێبەجێکردنى داواکاریەکانى
خۆپیشاندەران پێشکەشکردووە، دەشڵێت: "ئومێدمان به بزوتنهوهی گۆڕان ههیه،
چونكه بەردەوام داواكاری خۆپیشاندهرانى كردوەتە پێشینهی كارهکانی بزوتنهوهكه،
تائێستاش درێخیان له ئێمه نهكردووه و ههرشتێكی لەتوانادا بووبێت
ئەنجامیداوە".
(17)ی شوباتی ساڵی (2011) و رۆژانی دوایی، زنجیرەیەک خۆپیشاندانی
ناڕەزایەتی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دژی کەمی خزمەتگوزاریی و نادادپەروەریی
و سەروەرنەبونی یاسا ئەنجامدرا، خۆپیشاندانەکان کە ماوەی دوو مانگ بەردەوامیان هەبوو؛
جوڵەیەکی جەماوەری و سیاسی لێکەوتەوە و دەسەڵات ناچار بە گرتەبەری چەندین رێوشوێن
کرا و پەرلەمانی کوردستان بڕیاری ژمارە (2)ی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵک
پەسەندکرد.
دواى تێپەڕینى نۆ ساڵ
بەسەر خۆپیشاندانەکاندا، لەئێستادا داواکاریە سەرەکیەکانى خۆپیشاندەران کە بریتی
بوون لە ئەنجامدانى چاکسازى و نەمانى گەندەڵى و چەسپاندنى دادپەروەرى و
سەروەربوونى یاسا، بەشێکى گرنگن لە کارنامەى کابینەى نۆى حکومەت، کە بنەماکەى
داواکارى خۆپیشاندانەکانى (17)ى شوبات و رۆژانى دوایى بوون.
ئامادەکردنى / ئازا ئیبراهیم
969 جار خوێندراوەتەوە