تهندروستى سلێمانى ڕایدهگهێتێت، هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەی، داواش له هاوڵاتیان دهكات پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن.
دهقى بهیاننامهكه:
۱. هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەی.
۲. داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن لە هەفتەی داهاتووەوە.
۳. ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەراونەتەوە پێویستە لە شوێنێکی جیاکراوە چاودێری بکرێن و بەرکەوتنیان لەگەڵ هاوڵاتیانی تر نەبێت.
٤. هەر هاوڵاتیەک لە وڵاتی ئێران گەراوەتەوە نیشانەکانی وەک (بەرزی پلەی گەرمی و کۆکە و پژمینی) هەیە پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکات لە گەرەکی (سەرچنار).
۵. هەر هاوڵاتیەک سەردانی ئێرانی نەکردبێت یان بەرکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ کەسانێک نەبوبێت کە لە ئێران گەرابێتەوە لە کاتی هەبونی نیشانەکانی پەتای ئەنفلۆنزادا پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات لە ئێستادا.
6362 جار خوێندراوەتەوە