حکومەتى چین، لە
تاقیکردنەوەیەکى نامۆدا (48) بارهەڵگر بە کێشى یەک تۆن و (680) کیلۆگرام، بۆ
تاقیکردنەوەى کۆلێتى پردێى نوێ بەکار دەهێنێت.
پردى گەورەى گراند
یانگباوشان، کە بەشێکە لە رێگاى خێراى نێوان ناوچەى گویانگ و هوانگپینگ لە وڵاتى
چین، کە(1.112) مەتر درێژییەکەیەتى و دوێنێ کارەکانى تەواو بوو.
دەسەڵاتدارانى
ناوچەکە بۆ تاقیکردنەوەى کوالێتى پردەکە، شێوازێکى نامۆیان بەکارهێنا کە تێیدا
(48) بارهەڵگرى تەواو بارکراو بە قورساى یەک تۆن و (680) کیلۆگرام بۆ هەر یەکێکیان،
واتا کۆى قورسایى (80) تۆن و (640) کیلۆگرام. لەیەک کاتدا بەسەر پردەکەدا رۆشتن.
ئەم شێوازە لە
تاقیکردنەوەیە بۆ کوالێتى و ئەندازەیى پردێک، شێوازێکى نامۆ و نوێیە و تێیدا
تاقیکردنەوەکە بەسەرکەوتوى ئەنجامدرا.
2175 جار خوێندراوەتەوە