بەتۆمەتى
بڕینەوەى سەدان دار بەشێوەیەکى نایاسایى، دارتاشێکى ئیسپانى روبەڕوى سزایەکى قورس
دەبێتەوە.
رۆژى سێشەممەى
رابردو، دارتاشێکى ئیسپانى بەتۆمەتى بڕینەوەى سەدان دار بەشێوەیەکى نایاسایى لە
گوندى پیرێنس، لە دادگایەکى فەرەنسا ئامادەبوو.
دارتاشەکە روبەڕوی
(24)مانگ زیندانی دەبێتەوە، لەوانە (12) مانگ راگیران ئەگەر تاوانبار بکرێت، لەگەڵ
بڕی (25) هەزار یۆرۆ.
(21) هاوڵاتى فەرەنسى سکاڵایان لەسەر دارتاشەکە
تۆمارکردووە، ئەوەش بە تۆمەتى ئەوەى لە ماوەى نێوان تشرینى دووەمى (2020) و
شوباتنى (2021)دا، لە شارۆچکەی پێڕڵ کاستۆلێ لەلایەن دارتاشەکەوە (100) داربەڕو و
(300) دارى سنەوبەر بەشێوەیەکى نایاسایى بڕدراونەتەوە.
1545 جار خوێندراوەتەوە