وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم
بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەکرد و چەند بابەتێکی بۆ پۆلی 12 لابردوە.
هەواڵ: KNN
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندی گشتی قوتابیان
داوکارین لە کتێبەکانی (زیندەزانی، فیزیا، کیمیا، بیرکاری) پۆلی (12) ئامادەیی
زانستی چەند بابەتێك لەو کتێبانە بۆ تاقیکردنەوەی (نیوەی وەرز، کۆتایی وەرز و
تاقیکردنەوە گشتییەکانی کۆتایی ساڵ) و پرسیاری تاقیکردنەوەی گشتی لە کتێبەکانی
(راهێنان، رێبەری مامۆستا و هەڵسەنگاندن) نەیەتەوە و داواکراو نەبن.
دەشڵێت: ئەو پرسیارانەی کە بیرۆکەی شیکار و
وەڵامدانەوەیان لە کتێبی قوتابی نییە بۆ تاقیکردنەوەکان نەیەتەوە، بەهۆی
چاپنەکردنیان و نەبونی ئەم کتێبانە لە ژێر دەستی قوتابی و مامۆستادا.
827 جار خوێندراوەتەوە