رۆژانە زیاتر لە دو ملیۆن و 784 هەزار مەتر سێجا
ئاوی پاک لە هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆکانی حکومەتی
هەرێم دەڵێت، هاوڵاتییانی هەرێم زیاتر لە ئاستی دیاریکراوی نێودەوڵەتی ئاو بەکار دەهێنن.
هەواڵ: KNNC
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوڕۆی هەرێم
بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندوە، ئێستا ڕۆژانە 81 پرۆژەی بەرهەمهێنانی
ئاو لەسەر روبارەکان کار دەکەن، ئەو ئاوەی رۆژانە بەرهەمدێت 50٪ی لەرێگەی بیرەکانەوەیە
و 50٪دیکەی لەرێگەی پرۆژەکانەوە بەرهەم دێت.
دەشڵێت، بڕیارە 11 پرۆژەی گەورەی ستراتیژی ئاو
لەسەر ئەرکی وەزارەتی شارەوانی لەماوەیەکی نزیکدا جێبەجێبکرێن، ئەوەش گرفتی کەمئاوی
بەرێژەیەکی بەرچاو چارەسەر دەکات.
بەوتەی ئاری ئەحمەد، تێچوی ساڵانەی بەرهەمهێنانی
ئاوی پاک، 552 ملیار دینارە، لە هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی ئاو بۆهەر تاکێک 500
لیترە کە ئەوەش دو هێندەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە.
267 جار خوێندراوەتەوە