وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق بڕیاریدا کارتی بانکی
کشتوکاڵی بۆ سەرجەم جوتیارانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت.
ئەیاد پۆڵانی، بەڕێوەبەری بەرنامەی کارتی کشتوکاڵی حکومەتی
عێراق رایگەیاند، پڕۆژەکە مانگێکی دیکە بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم
پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەگرێتەوە.
وتیشی: ھەموو جوتیارێک کارتێکی کشتوکاڵی بۆ دروست دەکرێت
و لەو کارتەدا ھەموو چالاکییەکانی جوتیار وەک زەوییەکانی، پلانی داچاندن، وەرگرتنی
بنەتۆو و قەرزکردنەکانی لەرێگەی ئەو کارتەوە راییدەکرێت.
بەگوێرەی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق، کارتی کشتوکاڵی دەبەسترێتەوە
بە وەزارەتی بازرگانیشەوە و شایستەی دارایی جوتیاران لەرێگەی ئەو کارتەوە خەرج دەکرێت.
427 جار خوێندراوەتەوە