لیۆنێل مێسى ئاشکرایکرد، لەروی نایەت بە ئینگلیزى قسە بکات و سێرجیۆ رامۆسیش
گەورەترین ڕکابەرى بوە.
وەرزش:KNNC
لیۆنێل مێسى کاپتنى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و یانەى ئینتەر مەیامى ئەمریکى لە
لایڤێکدا ئاشکرایکرد، هەمو شتێک بە زمانى ئینگلیزى تێدەگات، بەڵام لەروى نایەت قسەى
پێبکات نەوەک هەڵە بکات.
مێسى ئەوەشى ئاشکراکرد، لە هەڵبژاردەى ئەرجەنتیندا هەمیشە لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆ
لە ژورێکدا بون، بەڵام دواى وازهێنانى ئەگوێرۆ ئێستا بە تەنیا لە ژورێکدا دەبێت و
هێشتا هاوبەشى نییە.
باس لەوەشدەکات، یەکەم موچەى کە بۆ خێزانەکەى خەرجى کردوە، بۆ باشکردنى
خانوەکەیان و هەندێک شتى تر بوە.
لە بارەى گەورەترین ئەو ڕکابەرەى زۆر روبەڕووى بوبێتەوە، کاپتنەکەى ئەرجەنتین
پێیوایە زۆرێک لە یاریزانەکانى ریاڵ مەدرید رکابەرى بن، بۆ نمونە سێرجیۆ ڕامۆس، کە
دواتر بوو بە هاوکارى لە یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى، کە شەڕى زۆریان بەیەکەوە
کردوە لە کلاسیکۆکاندا.
154 جار خوێندراوەتەوە