مەسعود
پزیشکیان دوای هەلبژاردنی وەک سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، دەستی دۆستایەتی بۆ
هەموان درێژ دەکات.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی لە
گەڕی دوەمی هەڵبژاردندا وەک نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران هەڵبژێردرا مەسعود
پزیشکیان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دەستی دۆستایەتی بۆ هەموان
درێژدەکەم و هەموان خەڵکی ئەم وڵاتەین".
وتیشی: پێویستە داوای هاوکاری لە هەمو لایەک بکەن بۆ پێشکەوتنی وڵات من نە حیزبم هەیە نە هیچ پشتیوانییەک، سوپاسی هەمو ئەوانە دەکەم دەنگیان بەمندا".
دەستەی هەڵبژاردنەکانی
ئێران رایگەیاند، زیاتر لە 30 ملیۆن کەس بەشداری پرۆسەی
دەنگدانیان کردوە لەو ژمارەیەش مەسعود پزیشکیان نزیکەی 17 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە
و بوە نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران.
مەسعود پزیشکیان کێیە؟
لە (29/9/1954) لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لەدایک بوە
پزیشکی نەشتەرگەری گشتی بوە و لە ماوەی ساڵانی
(2001 بۆ 2005) وەزیری تەندروستی ئێران بوە
بەتەمەنترین کاندید بوە و سەر بە بزوتنەوەی
ریفۆرمخوازە
بۆ ماوەی پێنج خول لەسەریەک ئەندامی پەرلەمان
بوە
لەماوەی ساڵانی (2016-2020) جێگری سەرۆکی
پەرلەمانی ئێران بوە
یەکێک بوە لەو
کەسانەی بە ئاشکرا رەخنەی لە هەڵوێستی دەسەڵات گرتوە لە پرسی گیانلەدەستدانى ژینا ئەمینی
544 جار خوێندراوەتەوە