بەرپرسێكی باڵای تاران رایدەگەیەنێت: بۆ چارەسەری گرفتەكانی نێوان هەردولا،
وڵاتەكەی ئامادەیە دەرفەتێكی دیكە بدات بە سەرۆكی ئەمەریكا و پزیشكیانیش
رایدەگەیەنێت: روبەڕوی سزاکانی ترەمپ دەبینەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئێران ڕۆژی چوارشەممە ئامادەیی خۆی ئاشکرا کرد بۆ ئەوەی دەرفەتێک بدات بە ئەمریکا
بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکانیان، سەرەڕای جێبەجێکردنی سیاسەتی زۆرترین فشار لەسەر
ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێکی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڵاویکردەوە،
بۆ چارەسەركردنی گرفت و ناكۆكییەكانی هەردولا، تاران ئامادەیە دەرفەتێک بدات ئەمەریکا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دامەزراوەی ئایینی كۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت دەرفەتێکی
دیکە بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێران بدات بۆ ئەوەی بەڕیگەی دیپلۆماسی كێشەكانی
هەردو وڵات چارەسەبكرێت، بەڵام تاران بە كارە تێکدەرانەکانی ئیسرائیل نیگەرانە.
دوای ئەوەی دوێنێ شەو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا واژۆی لەسەر توند كردنەوەی
سزاكانی سەر ئێران كرد، لەوەڵامدا مەسعود پزیشكیان، سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران
رایگەیاند: وڵاتەكەی بەسەرچاوە سروشتییەكان دەوڵەمەندە و توانای روبەڕو بونەوەی
سزا نوێكانیان ئەمەریكایان هەیە.
پێشتریش عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبو: نیگەرانییەکانی ئەمەریکا
سەبارەت بەپەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی وڵاتەكەی کێشەیەکی ئاڵۆز نییە و دەکرێت چارەسەر
بکرێت.
137 جار خوێندراوەتەوە