بۆ دورکەوتنەوە لەو شەپۆلە گەرمایەی روی لە ناوچەکە
کردوە، عێراقییەکان رو لە چەم و روبارەکان دەکەن بۆ خۆفێنک کردنەوە.
ماوەی چەند
رۆژێکە، شەپۆلێکی گەرمای بەتین عێراقی گرتوەتەوە، بەجۆرێک
کە پلەکانی گەرما لە ھەندێک ناوچە، 50 پلەی سەدی تێپەراندوە.
هاوڵاتیانیش بۆ دوركهوتنهوه لەو گەرمایە رودهكهنه
چهم و روبارەکان، زێی گەورە لە شارۆچکەی کەڵەک سەر بە قەزای بەردەڕەش لە سنووری
پارێزگای دهۆک کە تەنیا ٣٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێر دورە، یەکێکە لەو شوێنانەی
کە هاووڵاتیان بۆ مەلە کردن و خۆ فێنککردنەوە رووی تێ دەکەن.
وێنە؛AA
294 جار خوێندراوەتەوە